لەدرێژەی كار و چالاكییەكانیدا، فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی رۆژی 22/10/2018 و لەشاری هەولێر خولێكی 3 هەفتەیی بۆ فۆتۆگرافەرانكردەوە.
لەخولەكەدا بەشداربووان بەشێوەی پراكتیكی و تیۆری وانەكانیان لەلایەن تیمی راهێنەرانی فێرگەی فرێمینگەوە پێدرا.
ئەم خولە بەهەماهەنگی سەنتەری تەكنۆلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (European Technology and Training Centre- ETTC) بۆ 17 فۆتۆگرافەر ئەنجامدرا.