009647806004242
info@framingschool.org
عێراق، هەرێمی كوردستان، هەولێر، گەرەكی منارە خانوی ژمارە 106

رۆژ 22/7/2019 فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی پرۆژەی گرتەی بۆ راهێنانی مناڵانی ئاوارەی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ بواری فۆتۆ دەستپێكرد.

پرۆژەی گرتە، بیرۆكەی فرێگەكەبووە بۆ ئاشناكردنی مناڵانی ئاوارە لەكوردستان بە بواری فۆتۆگرافی.

 

پرۆژەكە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەلایەن فێرگەكە بۆ راهێنانی 15 مناڵی ئاوارەی رۆژهەڵات بەرێوەدەچێت و ماوەی 5 رۆژ دەخایەنێت كە لەلایەن كەسانی شارەزا دەوترێتەوە.

 

مناڵێكی ئەمەریكی لەماوەی رابردوو هەڵمەتێكی كۆمەككۆكردنەوەی بۆ دابینكردنی كامێرای فۆتۆگرافی لەسەر وێبسایتێكی فەرمی ئەنجامداوە.

بیرۆكەكە بەردەوام دەبێت لەداهاتوو بۆ ئاشناكردنی مناڵانی كورد بەبواری فۆتۆگرافی.

 

فێرگەی فرێمینگ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەریەك لەیونس محەممەد، رەسول گەوهەرێ، مایك و جولیان دەكات كە ماندووبوونە بەسەرخستنی پرۆژەكە.