009647806004242
info@framingschool.org
عێراق، هەرێمی كوردستان، هەولێر، گەرەكی منارە خانوی ژمارە 106
بەبەشداری ژمارەیەك لەفۆتۆگرافەران، چالاكوانان و كاربەدەستانی هونەری و حكومی، ئێوارەی رۆژی 5ـی 12ـی 2020 و لەفێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی لەشاری هەولێر پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی و ژمارەیەك كاری دیكەی كاری دەستی بەڕێوەچوو.
 
 
وێنەی پێشەنگا فۆتۆگرافییەكە هی 10 منداڵی دانیشتوی كەمپی ئاوارەكانی #دیبەگەیە لە #هەولێر كە فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی لەماوەكانی رابردودا و بەپاڵپشتی ژمارەیەك رێكخراوی نێودەوڵەتی ئەو منداڵانەیان لەسەر چۆنییەتی وێنەگرتن راهێنابوو.
 
خودی راهێنانەكە و وێنەكانیش پیشاندانی ژینگەبوو لەدوو روەوە، ئەوانیش لایەنی جوانی و ژینگە و ئەو لایەنەی كە مرۆڤ دەستی هەیە لەتێكدان و خراپبوونی #ژینگە.
هەریەك لەرێكخراوەكانی (Fedral Foreign Office وGOETHE INSTITUT و Guan Eden و Terre des hommes و Sev Gallery) پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیەیانكردووە.
 
هەر لەو رۆژەدا و جگە لەپێشەنگا فۆتۆگرافییەكە، كاری دەستی ژمارەیەك لەدانیشتوانی كەمپەكە نمایشكرا كە لەقوڕ و دار و پەردوو و ماددەی كانزایی و تەختە و دار دروستكرابوون.
 
لەم چالاكییەدا ژمارەیەك ژەنیاری خۆبەخش بەئامێرەكانی (گەیلان كامەران - كلارنێت، ئارێز مەعروف - گیتار و محمد شێرزاد - عود) و بەبەشداری فەرهەنگ غەفور هونەرمەند و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەوتنی ژمارەیەك گۆرانی و میوزیكی فۆلكلۆر كەشێكی تایبەت و ئێوارەیەكی میوزیكییان بۆ ئامادەبوان و سەردانیكەرانی فێرگەكە رەخساند.
 
پێشەنگا فۆتۆگرافییەكە بۆ ماوەی 10 رۆژی دیكەش بەكراوەیی مایەوە.