بۆ یەكەم جار لەهەرێمی كوردستان، كۆمپانیای جیهانی فوجیفلم لەفێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی نوێترین كامێرا و لێنزەكانی نمایشكرد.
ئێوارەی رۆژی 15/6/2019 و لەژێر ناونیشانی "بیناسە تاوەكو ببێت بەهاوڕێت" فێرگەی فرێمینگ لەشاری هەولێر لەچالاكییەكدا نوێترین كامێرا و لێنز و بەرهەمەكانی دیكەی كۆمپانیای یابانی فوجی فیلمی ناساند.
لەچالاكییەكدا بڵند تاهیری فۆتۆگرافەر نوێترین كامێراكانی بۆ فۆتۆگرافەران و ئامادەبوان بەشێوەی پراكتیكی و تیۆری ناساند، پاشان لەلایەن فۆتۆگرافەرانی ئامادەبووەوە كامێرا و بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە تاقیكرانەوە.