رۆژی دوشەممە 10/2/2020 فێرگەی فرێمینگ بەهاوبەشی لەگەڵ كونسوڵخانەی كەنەدا لەهەولێر و رێكخراوی سید، ژمارەیەك چالاكی دەربارەی رەوشی ژنان و مافەكانیان بەڕێوەچوو كە دیپلۆماتكار و كونسوڵی وڵاتانی بیانی لەهەرێمی كوردستان و كاربەدەستانی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و چاكانی بواری مافەكانی ژنان ئامادەیبوون.
لەچالاكییەكەدا پانێلێك بۆ شێری تاڵەبانی سەرۆكی رێكخراوی سید و كوردە عومەر لەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان و ژمارەیەكی دیكە لەچالاكانی مافەكانی ژنان بەڕێوەچوو كە تیایدا تیشكیان خستە سەر رەوشی مافەكانی ژنان و ئەو گیر و گرفتە یاسایی و كۆمەڵایەتی و ئابورییانەی كە لەبەردەم ژناندایە.
هاوكات ژووری یادكردنەوەی ئەو كچ و ژنانە هەبوو كە گیانیان لەدەستدابوو لەماوەی ساڵی 2019دا كە ژمارەیان 120 كەسە.
هەروەها پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی بۆ هانا نوری كرایەوە كە وێنەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە نمایشكرا كە لەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەخێزانی لەهەرێمی كوردستان لەئەركدان.
ژووری یادكردنەوەكە و پێشەنگا فۆتۆگرافییەكە بۆ ماوەی مانگێك كراوە دەبێت
وێنەكان:گەیلان حاجی-میران سیروان چاوبەخاڵ