رۆژی چوار شەممە 26ـی2ـی 2020 ئۆڵریك شانۆن (Ulric_Shannon)باڵوێزی كەنەدا لەعێراق و ئاشلی دورك بەرپرسی نوسینگەی ئەو وڵاتە لەهەرێمی كوردستان سەردانی فێرگەی فرێمینگیان بۆ وێنەی رۆژنامەوانی لەشاری هەولێر كرد.
باڵوێزی كەنەدا و هاوڕێكانی لەنێزیكەوە بەشەكانی فێرگەیان بەسەركردەوە و سەردانی ئەو پێشەنگایەیان كرد كە بۆ قوربانیانی توندوتیژی دژ بەئافرەتان بۆ ساڵی 2019 لەفێرگەكەدا كراوەتەوە.
ئۆڵریك دەستخۆشی لەستافی فێرگەی فرێمینگ كرد بۆ كار و چالاكییەكانیان و هیوای سەركەوتنی خواست.