ئێوارەی رۆژی 13ـی8ـی 2020 لەشاری هەولێر و لەفێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی، لەڕێوڕەسمێكدا و بەڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان، كتێبی (فەرهەنگی ئاسۆی فۆتۆگرافی) ناساند.
لەڕێوڕەسمەكەدا، ئاسۆ كەریم نوسەری كتێبەكە ناوەڕۆكی بەرهەمەكەی بۆ ئامادەبوان ناساند.
ئێوارە چالاكییەكە ئاوێزانبوو لەگەڵ میوزیكی دوو گەنج كە بەپیانۆ و كلارنێت ژینگەیەكی هونەری و كاتێكی چێژبەخشیان بۆ ئامادەبوان خوڵقاند.
پاشان كتێبەكە لەلایەن نوسەرەكەیەوە بۆ ئامادەبوان واژۆكرا كە فۆتۆگرافەران و ئارەزومەندانی بواری وێنەگرتنبوون.
وێنە: گەیلان حاجی & چێنەر قادر