009647806004242
info@framingschool.org
عێراق، هەرێمی كوردستان، هەولێر، گەرەكی منارە خانوی ژمارە 106
بەئامادەبونی ژمارەیەك لەفۆتۆگرافەران، رۆشنبیر و هونەرمەند، بنكەی فرۆشتنی بەرهەمەكانی فوجی فیلم لەهەرێمی كوردستان لەناو #فێرگەی_فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی، كرایەوە.
 
 
رێورەسمی كردنەوەی بنكەی فوجی فیلم #Fujifilm ئێوارەی رۆژی 12ــی 11ـی 2020 بەڕێوەچوو كە تیایدا بەمیوزیك ئێوارەیەكی تایبەت بۆ ئامادەبوان رەخسێنرا.
 
بنكەی فرۆشتنی بەرهەمەكانی كۆمپانیای فوجی فیلم لەهەرێمی كوردستان و لەشاری هەولێر تاكە بنكەی فەرمی كۆمپانیاكەیە و تیایدا سەرجەم بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە دەفرۆشرێن، بەتایبەت كامێرا و پێداویستییەكانی.
 
بنكەكە رۆڵی پێدانی زانیاریش بۆ كڕیاران و فۆتۆگرافەران دەگێڕیت لەسەبارەت بەبەرهەمەكانی فوجی فیلم.